خانەوادەیەکی شەش کەسی خەڵکی دهۆک دوای دیارنەمانیان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ ئێوارەی ئەمڕۆ کەسوکاری ئەو خانەوادەیەئاگادار دەکرێنەوە، کە لە نێوان تورکیا و ئیتاڵیا خنکاون.
برای سەرۆکی ئەو خێزانە بە میدیاکانی راگەیاند، کە شێرزاد و هاوسەرەکەی و چوارمنداڵەکەی لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٧ به رێگای قاچاخ لە ده‌ریای ئیجه‌وە ویستیان وه‌كو په‌نابه‌ر خۆیان بگه‌یه‌نن ئه‌وروپا، به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێك دیار بێ هەواڵبوون لێیان.
وتیشی، کە چەند رۆژێک په‌یوه‌ندیان به قاچاخچیه‌كه‌وه كردوەو پەیوەندیان بەردەوامبووە تا دوو بۆ سێ رۆژ دواتر په‌یوه‌ندییان پچڕاوه‌و ئیدی هیچ هەواڵێکیان لەبارەی براکەیانەوە پێنەگەیشتووە، دواتر كه‌تونه‌ته سوراغكردنیان له توركیا‌و یۆنان، بەلام هەولەکانیان بێ ئه‌نجام بوون.
براکەی شێزاد باسی لەوەشكرد، کە ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وه دوای زیاتر له ساڵێك و چوار مانگ له بێسه‌روشوێنبوونیان، قاچاخچیه‌كه په‌یوه‌ندی پێوه كردوون و هه‌واڵى خنكانیانى پێداون به‌ڵام تائێستا ته‌رمه‌كانیان نەدۆزراونەتەوە.
رۆژی 28ی تشرینی دووەمی 2017، خانەوادەیەکی شەش کەسی کە لە دایک و باوک و چوار منداڵ پێکهاتبوون، لە نێوان تورکیا و ئیتاڵیا دیار نامێنن، پیاوەکە ناوی شێرزاد عەبدولعەزیز بوو و تەمەنی 28 ساڵ بوو، هاوسەرەکەشی ناوی ساڵحا عەبدوڵڵا بوو و تەمەنی 25 ساڵ و دووان لە منداڵەکانیش کوڕ بوون و دوانەکەی دیکەشیان کچ بوون.