بەنداوێکی دیکە سەرڕێژیکرد

بەهۆی بەردەوامی باران بارین، چەندین شاری ئێران ژێرئاو كەوتوون و بەسەدان كەس بوونەتە قوربانی، لەشارێكی كوردستان بەنداوێك سەر ڕێژ دەكات و ئاوەكەی بەردەدرێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لەبەنداوی قشڵاخی و سەر ڕێژبوونی ئاوەكە، ئاوی زیادەكە بەردراوەتەوە.

بەنداوەكە بەبەردەوامی 215 ملیۆن مەتر سێجا ئاو پاشەكەوت دەكات و ئاوی خواردنەوەش بۆشاری سنە دابین دەكات، دوێنێ‌ بەهۆی زۆری باران بارینەوە، بەنداوەكە سەر ڕێژی كردووەو ئاوەكەی بەردراوەتەوە.


PM:02:18:05/04/2019