بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٢ ی شەو بەنداوی موسڵ لە باکوری عێراق ئاوێکی زۆر بەرداتەوە.
لە راگەیاندراوێکدا ئیداره‌ی به‌نداوی موسڵ رایگه‌یاند " له دوای كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه به‌ردانه‌وه‌ی ئاو زیاد ده‌كه‌ن و له چركه‌یه‌كدا 2750 مه‌تر سێجا ئاو به‌رده‌ده‌نه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوەکە، ریاز عیزه‌دین نعێمی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ": له دوای 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه ئاوی به‌نداوی موسڵ زیاتر به‌رده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به فه‌رمانی سه‌نته‌ری نیشتمانیی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، چونكه توركیا زیاتر ئاوی به‌رداوه‌ته‌وه به‌ره‌و به‌نداوی موسڵ، هاوكات هیچ مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه نییه".
به‌هۆی شه‌پۆلێكی چه‌ند رۆژه‌ی بارانبارینی به‌رده‌وامه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ته‌واوی به‌نداوه‌كان پڕ بوون و به‌وهۆیه‌وه رۆژانه ئاوێكی زۆر به‌رده‌درێته‌وه.