حكومەتی بەغدا 400 ملیار دینار بۆ پارێزگای كەكوك دەنێرێت

حکومەتی بەغدا نزیکەی ٤٠٠ ملیار دینار دەنێرێت بۆ بواری خزمەتگوزاری و پرۆژەکان لە پارێزگای کەرکوک. 

ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند " حكومەتی ناوەند نزیكەی 400 ملیار دیناری بۆ پارێزگای كەركوك ناردووە، كە دەبێتە بودجەیی ساڵی 2019ی پارێزگاكەو دەتوانرێت بەو پارەیە چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شارەكەی پێ‌ ئەنجام بدرێت".

ئەندامەکەی ئەنجومەن وتیشی " بەشێك لەو پارەیە، پارەی پترۆدۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بووەو لەلایەن دادگاوە بریاردراوە بۆ كەركوك خەرج بكرێت" ( ئەو پارەیەی لە حکومەتی هەرێم دەسێنرێت).

لە دوای روخانی رژێمەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە تا ئێستا حکومەتی بەغدا ئەو بڕە پارە زۆرەی بۆ پارێگاری کەرکوک تەرخان نەکردووە.



PM:08:31:07/04/2019