خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لێپرسینەوەكانی‌ دەستپێدەكات

خانەی ڕاپەڕاندنی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان هۆشداریدەدات و ڕایدەگەیەنێت، گۆڕان تەنهاو تەنها نوسین و چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی نەوشیروان مستەفا بەسەرچاوە دەزانێ، ئاشكراشیدەكات، "ئێستا لیژنەیەك تایبەت پێكهاتوە بۆ كۆكردنەوەو ڕێكخستن و ئەرشیفكردنیان".

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

رونكردنەوەو ئاگادارییەك لە خانەی راپەڕاندنەوە

لەدوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان، ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان لە پلەی رێكخراوەیی جیا جیا، و هەندێ لەوانەی خۆیان بە گۆڕان دەزانن، بۆ پاڵپشتی لە راو بۆچون و نوسین و قسەكانی خۆیان، لە كەناڵەكانی راگەیاندنی حیزبی و ئەهلی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان دەهێننەوەو دەیكەن بە بەڵگە.

بزوتنەوەی گۆڕان ئەو شێوازە لە كاری راگەیاندن بە جۆرێك لە ساختەو بوختان و گەندەڵی دەزانێ، بۆیە بەتوندی ئیدانەی دەكات، و گۆڕان تەنیاو تەنیا نوسین و چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی كاك نەوشیروان بە سەرچاوە دەزانێ، كە ئێستا لیژنەیەكی تایبەتی هەیە، بۆ كۆكردنەوەو رێكخستن و ئەرشیف كردن، جگە لەوە، گۆڕان لێپرسینەوە دەكات لەگەڵ هەر كەسێك، قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان بكات بە سەرچاوە بۆ مەرامی خۆی.




PM:02:10:10/04/2019