مێردمنداڵێک بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا

لەسنوری شارباژێر بەهۆی هەورە بروسكەوە مێرد منداڵێك گیانی لەدەستداو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی نیسانی 2019 لەگوندی بەرزەدێی شارباژێر، مێردمنداڵێك بەناوی شازاد دڵشاد شەریف، كە تەمەنی 17 ساڵانەو خوێندكارە، بەهۆی هەورە بروسكەوە گیانی لەدەستداوە.

شایەتحاڵێک لە تەندروستی ناوچەکە وتی: بەهۆی هەورە بروسكەكەوە بەسەختی بریندار بووەو رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە، بەڵام دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوەو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوەو لەئێستاشدا كەسوكارەكەی لەپزیشكی دادوەرین بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكە.


PM:06:14:10/04/2019