ئەبوبەکر هەڵەدنی هۆکاری کۆنەبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووشە، هۆكاری دوا خستنه‌كه‌ی بۆ لاوازی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گێرایه‌وه‌ . 

 ئەبوبەكر هەڵەدنی ئه‌ندامی دیاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ لێدوانێكیدا بۆ ‌سپی راگه‌یاند " هۆكاری سەرەكی دەگەرێتەوە بۆ لاوازی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، كە بەداخەوە كاتی  كۆبونەوە دادەنێن‌و دواتریش دوای دەخەن، ئەگەر دەزانن رێككەوتنی سیاسی نەكراوە بۆ وادەی كۆبونەوە دیاریی دەكەن".

هەڵەدنی "هۆكارێكی تر له‌  دواخستنی كۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان نەگەیشتنە رێككەوتنی سیاسی لایەنەكانە لەسەر دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە جێگرەكانیەوە هەیە".

 ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو دووپاتی كرده‌وه‌ له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردو بەئاشكرا پێشێلی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.



PM:09:13:10/04/2019