لیژنه‌ى بۆردى وتارى هه‌ینى داوا لە وتاربێژانى كوردستان ده‌كات له‌به‌شی دووه‌مى وتاره‌كانیاندا باسی یادی 31 ساڵه‌ى تاوانى ئه‌نفال بكه‌ن.
له ئاگادارییه‌كدا كه ئاراسته‌ى وتاربێژانی ئایینی کراوەو وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی نێردراوه تیایدا لیژنه‌ى بۆردى گوتارى هه‌ینى ئاماژە بەوەدەکات"سه‌رجه‌م مامۆستایانى گوتارخوێن ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه سبه‌ینێ 12/4/2019 له گوتارى هه‌ینى له‌پاڵ پێشكه‌شكردنى ته‌وه‌ری گوتاره پێشنیاركراوه‌كان، له‌به‌شی دووه‌مى گوتاره‌كانیان باسی یادى 31 ساڵه‌ى پرۆسه‌ى به‌ناو ئه‌نفال بكه‌ن كه به‌شێوه‌ى قۆناغ به‌قۆناغ له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى له‌ناوچووى به‌عسه‌وه كرایه سه‌ر كوردستان و تێیدا سه‌دان هه‌زار گه‌نج و لاو و جه‌وانى كورد شه‌هید و بێسه‌روشوێن كران".