شێخ جەعفەر هیچ پۆستێک لە کابینەی نوێ وەرناگرێت

شێخ جەحفەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رەتیدەکاتەوە پۆستی پێشمەرگە لە کابینەی نوێ وەربگرێت.

لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە شێخ جەعفەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جارێکی تر پۆستی وەزیری پێشمەرگە وەردەگرێتەوە، بەڵام ئەو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە. 

ئەو لەو لێدوانەیدا ئاشکرا دەکات یەکێتی داوای ئەوەی لێ نەکردووە پۆستی وەزیری پێشمەرگە وەربگرێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نایەوێت جارێکی تر ببێت بە وەزیری پێشمەرگەو دەڵێت " ھۆکارەکەشی لای خۆمانە و نامەوێ زیاتر قسەی لەبارەوە بکەم".

یەکێتی نیشتمانی کوردستان جگە لەسەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆک هەرێم، پێنج وەزارەتی تەواو و وەزیرێکی هەرێم وەردەگرێت.



AM:09:35:12/04/2019