سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مه‌ترسی ئه‌وه‌یه له هاوینی ئه‌مساڵدا سلێمانی روبه‌ڕوی بێئاویی ببێته‌وه بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا کردوە.
بەگوێرەی نوسراوێک کە محەمەد رەسوڵ، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەی کردوە ئاماژەی بەوەکردووە ، "به‌دواداچونم بۆ كێشه‌كانی پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان ـ سلێمانی هێڵی دوو كردوە، كه له‌چوار وێستگه‌ی سه‌ره‌كی (تاسڵوجه، كۆته‌ڵ، پیرقوربان و قه‌شقۆڵی) پێكدێت، هه‌ریه‌كه‌یان 14 په‌مپ له‌خۆده‌گرن، به‌داخه‌وه 30 پەمپیان لەکارکەوتوە، واتا تەنها 26 پەمیان لەکاردان".
هۆشداریشیداوە لەوەی، "ئەگەر پێش وەرزی هاوین ئەو پەمپانەی لەکارکەوتون چاکنەکرێنەوە ئەوا "کارەساتی لێدەکەوێتەوە".
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواش دەکات، کە نوسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بکات بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە تەرخانبکات.