سه‌لام عه‌بدوڵا رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی خه‌بات زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند "ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین له باشترین حاڵه‌تدا پایته‌ختی هه‌رێم له‌داهاتوودا، ببێته كابوڵ یان ڕه‌ققه.
ئەو ڕۆژنامەنوسەی پارتی کە لە ڕابردوودا به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە به‌پێی ئه‌و داتا و ئامارانه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه، پڕفرۆش‌ترین كتێب كتێبه ئاینییه‌كان بوون "كه‌واته ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین پایته‌ختی هه‌رێم له داهاتوودا ببێته كابوڵ یان ڕه‌ققه له باشترین حاڵه‌تدا".
مه‌به‌ستی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه كه له داهاتوودا هه‌ولێر ده‌بێته كابۆڵ پایته‌ختی ئه‌فغانستان و شاری ره‌ققه‌ی سوریا كه ماوه‌یه‌كی زۆر مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبی ئاینی فرۆشراون.
ئه‌م نووسینه‌ی ناوبراو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه عادل حه‌سه‌ن، کەیەکێکبوو لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و ئەندامێکی چالاکی یەکگرتووی ئیسلامیە لە وەڵامدا نووسیویه‌تی "كاتێك ئێوه نه‌وه‌یه‌كتان په‌روه‌رده كردووه ته‌نها سه‌رقاڵی تێركردنی سك و سێكس و ره‌قس و سه‌مایه و هیچ گرنگی به خوێندن و ڕۆشنیری نادات، گله‌یی له خۆتان بكه‌ن نه‌وه‌كو خه‌ڵكانی تر".
ئەو چالاکوانە دەڵێت "ئێوه زانكۆكانیشتان كردووه به شوێنی ڕاقیسه و تیاتڕۆ، ئێوه هیچ نرخێكتان بۆ خوێندن و خوێندنه‌وه نه‌هێشته‌وه. ئیتر بۆ گله‌یی له خه‌ڵكی ترده‌كه‌ن".
هەروەها دەڵێت "مێژووی ئێوه پڕیه‌تی له رشتنی خوێنی به‌ناهه‌ق و شه‌ڕی براكوژی، ئێوه به‌ڵێن بوو كوردستان بكه‌ن به دووبه‌ی، به‌ڵام كردتان به كابول و مه‌قادیشۆ".