سپی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ئاشكرا دەکات

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوو کاندیدی هەیە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک هەرێم، سپی ناوەکانیان ئاشكرا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سپی راگەیاند، " دوو کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکەمیان قادر حەمە جان عەزیز ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیەو ئەوی دیکەشیان عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە، کە هەردوکیان خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم کە کاندیدی پارتیش بۆ ئەو پۆستە نێچیرڤان بارزانییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی یاسا پۆستی سەرۆک هەرێمی کوردستان تەنها یەک جێگری هەیەو بەپێی رێگەوتنێکی پارتی و گۆران ئەو جێگرە دراوە بە بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەکەش بوونی دوو جێگر رەتدەکاتەوە.



PM:09:11:14/04/2019