لەبارەی زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران بڕیار درا

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوامی سەرجەم فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەکان بەهەمانشێوەی پێش پاشەكەوتی موچەی لێدێتەوە. 

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە ئەمڕۆ 14ی 4ی 2019 پێمان گەیشتووە، دەوامی سەرجەم فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكان بەهەمانشێوەی پێش پاشەكەوتی موچەی لێدێتەوە".

وتیشی، "كار لەسەر نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین و بۆ سەرجەم فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانیشمان ناردووە بۆئەوەی توشی گرفت نەبین، دەوامی فەرمانبەرانیش وەك سەردەمی پێش پاشەكەوتی موچەی لێدەێتەوە".

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو " هەموو فەرمانگەیەك بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، دەوامی بۆ دیاریكراوە.


PM:10:35:14/04/2019