هەکاری بەفر سپی کرد

لە باکوری کوردستان و بەدیاریکراوی لەشاری هەکاری و شارۆچکەی یوکسەکۆڤا، لە مانگی نیساندا بەهۆی بارینی بەفرەوە سپییان پۆشی.

میدیاکانی تورکیاو باکوری کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بارانی بەلێزمە کە ناوەندی شاری هەکاری و یوکسەکۆڤای گرتبووەوە، شەوی رابردوو لێزمەی بارانەکە بۆ بەفر گۆڕدرا. بەهۆی بارینی بەفرەکەوە، سەربانەکان، ئۆتۆمبێلەکان، درەختەکان و ناوچە بەرزەکان، رەنگی سپییان پۆشی.

ژمارەیەک لە هاووڵاتییان ئەو بەفرەی لەسەر ئۆتۆمبێلەکان کەڵەکەببوو، پاکیانکردەوە.

جیهان ئایاز کە یەکێکە لە دانیشتوانی هەکاری، باسی لەوەکرد بەیانی کە هەستاون لە خەو بینیوویانە شار سپیپۆش بووە، سەریان سووڕماوە.

ئەمڕۆ ١٨ی نیسان نزیکەی مناگێک بەسەر زستاندا تێدەپەرێت و کوردستان لە وەرزی بەهاردایە.



AM:12:03:18/04/2019