تورکیا داوایەکی دیمەشق ڕەتدەکاتەوە

توركیا رەتیدەكاتەوە ئەو ناوچانە رادەستی حكومەتی دیمەشق بكاتەوە كە لە باكوری سوریادا دەستی بەسەردا گرتوون و داواشدەکات ناوچەیەكی پارێزراو لە باكوری سوریا و لەژێر كۆنترۆڵی توركیا دروست بكرێت. 

ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا لە میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند داواكارییەكانی رادەستكردنەوەی عەفرین و جەرابلوس و باب كە توركیا لە "تیرۆریستان" پاكی كردوونەتەوە داوایەكی نا لۆژیكە و دەڵێت: توركیا دەیەوێت پارێزگاری لە رەوشی ئێستای ئەو ناوچانە بكات.

سەرەڕای ئەوەش كاڵن داوایكرد ناوچەیەكی پارێزراو لە باكوری سوریا و لەژێر كۆنترۆڵی توركیا دروست بكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد كە دەیانەوێت پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بەردەوام بێت.

پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو كە پێویستە هەماهەنگی نێوان توركیا و روسیا لە سوریا بەردەوام بێت كە بە  پەیوەندییەكی زۆر گرنگ بۆ پاراستنی خاكی سوریا وەسفیكردبوو.



PM:01:57:19/04/2019