ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند دواكه‌وتنی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته نه‌ك خه‌می هاوڵاتییان و چاكسازی و دەڵێت "ئەو کابینەی نۆیەمە شایستەی ئەوەنیە کۆمەڵ تێیدا بەشدار بێت".
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەمیانی بەشداریکرنی لە (سیمیناری درەوشانەوەی ئیمان و پوکانەوەی ئیلحاد) رایگەیاند،"به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت له ئێستادا خێری تێدا نه‌ماوه و پێمباشه به‌شداریی نه‌كه‌ن، چونكه چێشتی فره خۆش له به‌ره‌وه دیاره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، " ئەم کابینەی نۆیەمە شایستەی ئەوە نیە کۆمەڵ تێیدا بەشدار بێت و دەڵێت "دواكه‌وتنی حكومه‌ت له‌به‌ر پله‌و پۆسته نه‌ك خه‌می هاوڵاتییان و چاكسازی".
زیاتر لە شەش مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان کابینەی نوێی حکومەت پێکنەهێنراوە.