وتەبێژی یەكێتی: هیچ وادەیەك بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی دیاری نەكراوە

وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە واژۆكردنی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی دەكەن لە سبەینێدا و دەڵێت "هیچ وادەیەك بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە دیاری نەكراوە".

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان سەرەڕای ڕێككەوتنیان لەگەڵ پارتی ڕەتیدەكاتەوە هیچ وادەیەك بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنەكە دیاری كرابێت.

لەتیف شێخ عومەر بە "سپی" ڕاگەیاند "ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بەكۆتا هاتووە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن برادەرانی پارتیەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنەكەمان".

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان، لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی، وتی "پارتی و یەكێتی رێككەوتوون و رۆژی پێنجشەممەش مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە و رەنگە ئەو ھەفتەیەش لەگەڵ یەكێتی بگەنە رێككەوتنی كۆتایی".





PM:01:42:24/04/2019