سروە عەبدولواحید: پارتی و یەکێتی ناتوانن شاسوار بێدەنگ بکەن

سروە عەبدولواحید ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک هەوڵی بێدەنگکردنی شاسوار عەبدولواحیدیان داوە،  بەڵام شکستیان هێناوە.. ئەمجارەش سەرکەوتوو نابن.

سروە عەبدولواحید نوێنەری جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە هاوپەیمانێتى چاکسازی و بنیادنان کە هاوکات خوشکی ساسوار عەبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەکەیە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک هەوڵی بێدەنگکردنی شاسوار عەبدولواحیدیان داوە،  بەڵام شکستیان هێناوە، ئەمجارەش سەرکەوتوو نابن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕاستى دەردەکەوێت و ئەوەى  خۆی بۆ بڕێک دۆلار دەفرۆشێت شایەنی ڕێز نییە".

ڕۆژی ٢١ی نیسان فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق  و چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە ونیگەرانیی خۆیان لە سەرکردایەتی جوڵانەوەکە دەربڕی.

هاوکات دوێنێ چوارشەممە شادى نەوزاد پەرلەمانتارى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی ناڕازین هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدۆيی ساختەکراویان لێ دەکرێت".


PM:04:16:25/04/2019