سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په رایگەیاند، کاتێک کە چوونەتە قه‌ندیل، له‌سه‌ر داوای ده‌زگای میتی توركیا چوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ دووه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بەرێوەچوو، تیایدا ده‌میرتاش له رێگه‌ی سكرین شۆوه له زیندانی ئیمیڕالیەوە به‌شداریکرد و سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە درابونە پاڵی.
دەمیرتاش سەبارەت بەوەی به ئۆجه‌لانی وتووه به‌ڕێز، ئاماژەی بەوەکرد "ئێوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئۆجه‌لانم وتووه به‌ڕێز، دادگاییم ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارته‌كه‌ی من له‌سه‌ر داوای حكوومه‌ت 23 جار چووه‌ته ئیمیراڵی و له‌و 23 جاره‌ش 8 جار من چوومه‌ته خزمه‌تی ئۆجه‌لان".
وتیشی"ئێمه چه‌ندین جار چووینه‌ته قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کەجەکە KCK كۆبووینه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو چوونه‌كه‌مان به پاڵپشتی ده‌زگای میتی توركی بووه".
ده‌میرتاش باسی لەوەشكردووە، "له ساڵی 2010 بۆ 2011، ئاكپارتی و بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌ت چه‌ندین ئه‌ندامی ئێمه‌یان زیندانی كرد، كاتێك ئێمه‌ش بووینه خاوه‌نی ئه‌ندامه‌كانمان و پاڵپشتیمان كردن، ئه‌وكات گوله‌نییه‌كان ئێمه‌یان دادگایی ده‌كرد به‌وه‌ی ئێمه تیرۆریستین، ئێستەش دوای 9 ساڵ من بە هه‌مان تۆمه‌ت دادگایی ده‌كرێم".