رۆژانی هەینی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەسەر پردی دەربەندی رانییە قەدەغە دەکرێت

سبەینێ هەینی 25ی نیسانی 2019 بەهۆی  بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوک هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەسەر پردی دەربەندی رانیەدا قەدەغە کرا.

هاتوچۆی راپەڕین بڕیاریدا لە رۆژانی هەیندا هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەسەر پردی دەربەندی ڕانیە قەدەغە بکات، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوک و دروستبونی مەترسی بۆ سەر پردەکە.

بەپێی زانیارییەکان قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بەسەر پردی دەربەندی رانیە تەنها لە رۆژانی هەینیدا دەبێت  تا ئەو کاتەی نۆژەن دەکرێتەوە.


PM:09:35:25/04/2019