ئەمڕۆ 30ی نیسانی 2019 به سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی و به‌شداری لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ناوخۆیی كه له نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری و كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ پێكدێت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جوچك و هێلكه‌ی تروكاندن، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌نجامدرا.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌وه رزگار حەمەد خدر، جێگری به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه بینیمان به‌مدواییه نرخی جوچك به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی مریشك كردوه، بڕیارماندا پێداچونه‌وه به نرخی جوچك و نرخ و توانای پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی تروكاندن و جوچك بۆ كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بكرێت.
وتیشی "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كاری جددی بۆ پشتیوانی له پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی تروكاندن بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ پڕبكه‌نه‌وه و له‌ناوخۆشدا بازاڕیان بۆ بدۆزرێته‌وه و له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه كه به‌رزیده‌كه‌ینه‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه وه‌ستاوه‌كانی هێلكه‌ی تروكاندن و هه‌ڵهێنانی جوچك بكه‌ین، چونكه به‌شێكن له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك كه پێداویستی سه‌ره‌كی هاووڵاتیانه".
ئەوەشی وت "بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌شێك له پرۆژه‌كانی جوچك هه‌ڵهێنه‌ر به كه‌متر له توانای خۆیان كارده‌كه‌ن و زۆربه‌ی هێلكه‌كانیش له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌هێنرێن، بۆیه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ته‌واوی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه و جوچك هه‌ڵهێنان و به‌رهه‌مهێنانی مریشك له‌ناوخۆدا بێت و پێویستمان به هاورده‌ی پێداویستییه‌كانی نه‌بێت و له‌رێگه‌ی رێكخستنی ئه‌و كارانه‌شه‌وه ده‌توانین نرخ به‌ته‌واوی دیاری بكه‌ین".