کەمێک پێش ئێستا حاکم گۆران ئەو هاوڵاتییەی کە شەوی رابردو لە لایڤێکی فەیسبووک تەقەی لە خۆی کرد بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
لە کاتژمێر 9:00 ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئایاری 2019 حاکم گۆران بەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆری لێ رۆیشتبوو و تەندروستی ناجێگر بوو کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا تەرمەکەی حاکم گۆران لە پزیشکی دادیی ئاکرێیە و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.
شەوى ڕابردوو حاکم گۆران ئەو کەسەی کە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چووە سەر چیا و بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە و تی تا دەوڵەتی کوردی رانەگەیەندرێت نایەتە خوارەوە، لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە خۆی کرد و دوای ئەوەی چەند فیشەکێکی بە خۆیەوە نا، دەستبەجێ چەند کەسێک کە لە دەوری بوون، هەڵیانگرت و بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد.
ئەو هاوڵاتییە چەند کاتژمێرێک بەرلە تەقەکردن لە خۆی رایگەیاندبوو، کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ خۆی دەکوژێت، بێ ئەوەی لایەنی پەیوەندار بچێت بە دەمییەوە و گوێ لێبگرن.