کۆتا پۆستی حاکم گۆران لە فەیسبووک

حاکم گۆران، ئەو هاوڵاتییەی کە شەوی رابردوو لە لایڤێکی فەیسبووکدا بە چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف چەند گولـلەیەکی بەخۆیەوە ناو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا چەند کاتژمێرێک بەر لە روداوەکە  بە پۆستێک لە فەیسبووک هاوڕێکانی لە خۆکوشتنەکەی ئاگادار کردوەتەوە، بەڵام کەس بە هانایەوە نەچوو.

سێ کاتژمێر بەر لەوەی حاکم گۆران تەقە لە خۆی بکات پۆستێکی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردووەو نوسیویەتی" سەعات یانزەی شەو کۆتایی بە ژیانی خۆم دەهێنم".

شەوى ڕابردوو حاکم گۆران ئەو کەسەی کە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چووە سەر چیا و بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە و تی تا دەوڵەتی کوردی رانەگەیەندرێت نایەتە خوارەوە، لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە خۆی کرد و دوای ئەوەی چەند فیشەکێکی بە خۆیەوە نا، دەستبەجێ چەند کەسێک کە لە دەوری بوون، هەڵیانگرت و بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد.

ئەو هاوڵاتییە  چەند کاتژمێرێک بەرلە تەقەکردن لە خۆی رایگەیاندبوو، کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ خۆی دەکوژێت، بێ ئەوەی لایەنی پەیوەندار بچێت بە دەمییەوە و گوێ لێبگرن.




AM:11:47:01/05/2019