ئاسایشی هەرێم هۆکاری دەستگیرکردنی چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێ ئاشکرادەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە "بە بریاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە و  بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد، بۆ تاوانێکی رێکخراو کە لەلایەن جەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "لەو چوار چێوەیەدا و پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، جەند کەسێک لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشار درابوون، بە چاودێریی دادوەری لێکۆڵینەوە ھێزەکانمان دەستگیریانکردن". 

دڵنیایشیداوە "ئەم رێوشوێنەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگادا بووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا".

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لە ئۆفیسی سەرەکى جوڵانەوەکە چەند خۆبەخشێکى نەوەى نوێیان دەستگیرکردووە.


ئه‌م بابه‌ته ‌2724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:44:01/05/2019