دەوامی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە

بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم یەك كاتژمێر كەمدەكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئایاری 2019، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە "سپی" راگەیاند ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە تا تەواوبوونی ئەو مانگە یەك كاتژمێر دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كەمدەكاتەوە.

سەرچاوەكە ڕوونكردنەوەی زیاتریدا و وتی "بەگوێرەی بڕیارەكە كەمكردنەوەی دەوام لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە دەستپێدەكات، بەجۆریك فەرمانگەكان كە ئێستا تا كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ دەوام دەكەن لە مانگی رەمەزاندا دەوام تا كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دەبێت".



PM:12:16:02/05/2019