خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، هه‌ندێك نه‌رمی له واشنتن ده‌بینین له باره‌ی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا.
خلوسی ئاكار، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NTVـی توركی وتی: ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و به درێژایی سنووری توركیا هه‌ندێك نه‌رمی نواندووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رایگه‌یاند، توركیا و ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا نزیك بوونه‌ته‌وه.
هاوكات توركیا له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات و ڕۆژئاوای کوردستان، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"دان.