پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتیان واژۆکرد

کەمێک لەمەوبەر پارتى و یەکێتى لە سلێمانى ڕێککەوتنی پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەتیان واژۆکرد.

دواى واژۆکردنى ڕێککەوتنەکەش لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، گفتوگۆکان ماوەیەکى دورو درێژیان خایاند و سەخت بوو، وتیشی: هەر سێ لایەنى پارتى و یەکێتى و گۆڕان ڕێککەوتنى تەواویان هەیە بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت.

دواتر جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی رایگەیاند " رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی، رێككەوتنێكی مێژووییەو ئەمجارە بە هەوڵی هەموو لایەك جێبەجێ دەكرێت".



PM:05:35:05/05/2019