دەوامی فەرمانبەران کەمکرایەوە

بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە حكومەتی هەرێم بەفەرمی کەمکردنەوەی كاتی دەوامی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین، بەهیواین ئەو مانگە ببێتە مانگی برایەتی وتەبایی وپتەوتركردنی یەكڕیزی.

وتیشی "بەم بۆنەیەشەوە رای دەگەیەنین دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە 8 ی بەیانی دەست پێدەكات تا كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆ".


PM:05:44:05/05/2019