یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر ئەو رێوشوێنانەی بەرامبەر نەوەی نوێ گیراوەتە بەر، هاتە دەنگ و پێیوایە جۆرێکە لە فشاری سیاسی و ئەمنی.
ئەنجومەنی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە دەکات "له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر ئاڵۆزی دۆخه‌كه‌و نه‌بوونی به‌رچاوڕۆشنی له‌سه‌ر وورده‌كاری ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به‌ده‌ر له ڕێكاره یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كان به جۆرێك له فشاری سیاسی و ئه‌منی ده‌زانن و به چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی نابینن".
هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوا دەکرێت كۆتایی به‌و شێوازه بهێندرێت و میكانیزمی یاسایی و سیاسی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگیرێتە بەر تا ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت و جیاوازی سیاسی و فره‌یی نه‌كه‌وێته ژێر پرسیار.