ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکرێتە وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوە و کۆمەکە مرۆییەکان.
سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێک تەلەفزیۆنیدارایگەیاند،لەگەڵ پارتی رێکەوتن لەسەر ئەوەوە ناوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بگۆڕدرێ بکرێ بە "وەزارەتی هەرێم، بۆ کاروباری پەیوەندیی و کارە مرۆییەکان".
وتیشی، هۆکاری گۆرینی ناوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە ، کە کارەکانی ئەو فەرمانگەیە لە کارەکانی وەزارەتی دەرەوەی زۆر وڵات زیاترە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەیبەوەشکرد، بەپێی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی پێویستە نوێنەری پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دەستەی کاروباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش بکرێنە وەزارەتێک.