سپی شوێنی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن ئاشکرا دەکات

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ٨ی ئایاری ٢٠١٩ دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەرسندوقەکان  بکرێت، وتەبێژی کۆمسیۆنیش ناوی بنکەی وەرگرتنی پارەکە ئاشکرادەکات.

شێروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 8ی ئایار دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکان دەکرێت و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

وتیشی، بڕی کۆی ئەو پارەیە نزیکەی شەش ملیار دینارە، کە بەپێی کاری کارمەندەکە موچەکەیان بۆ دیاریکراوە،  لە سنوری پارێزگای هەولێر پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکان لە 24 بانك و، لە سلێمانی 17 بانك و لە دهۆکیش 11 بانك بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراون.

ناوی بانكه‌كانی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندان بریتین لە:

- پارێزگای هەولێر: بانکی شیرین، دوین، حەمرین، بێخاڵ، سەروەران، نەورۆز، فیدڕاڵ، زاگرۆس، عەینکاوە، بەحرکە، گوڵان، خەبات، بنەسڵاوە، کۆیە، سەربەند، سۆرک، هەریر، خەلیفان، بلێ، ئازادی، دیلمان، مێرگە سور، چۆمان، سیدەکان.

-پارێزگای سلێمانی : بانکی مەڵکەندی، گۆیژە، باخان، ئەزمەڕ، بابان، تانجەرۆ، سەیدسادق، شارەزوور، ڕانیە، قەڵادزێ، دوکان، چەمچەماڵ، کفری، چوارتا، پێنجوێن، کەلار، دەربەندیخان.

- پارێزگای دهۆک : بانکی سەرهەڵدان، داس نیە، سبنا، سێمێل، سۆلاف، دەلال، باتوفە، شێخان، سیبە، بەردەڕەش، شیلادزێ.


PM:01:02:07/05/2019