دوای ده‌رچونی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ساڵی 2016دا ئه‌مڕۆ به‌دواداچونی بۆكراو بڕیاردرا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه، له‌سه‌ر بڕیاری قایمقامی سلێمانی لیژنه‌یه‌ك دروستكرا به‌مه‌به‌ستی خستنه بواری جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ژماره(11331) له‌ڕۆژی 19ی 12ی 2019.
ئاماژەیبۆ ئەوەشکردووە ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی نایلۆن و به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له‌نانه‌واخانه‌و فڕنی سه‌مونه‌كان.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كاربوو، سه‌ردانی كارگه‌ی دروستكرنی كاغه‌زو نایلۆنمان كرد".