ده‌قى پرۆژە یاساى په‌سه‌ندكراوى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2019 لە پەرلەمانی کوردستان بەدەنگی 89 پەرلەمانتار، پرۆژەیاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەسندکرا، سپی دەقی پرۆژە یاساکە بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی مادەی یەکەم، یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠١٨ هەڵدەوەشێتەوەو دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم کارادەکرێتەوەو"هەرێم سەرۆكێكی دەبێت كە سەرۆكی باڵای راپەڕاندنه‌".

هەروەها سەرۆکی هەرێم فەرمانداری گشتی هێزە چەكدارەكانە و دەسەڵاتی باڵای راپەڕاندنیشە زیاتر لە 22 دەسەڵاتی هەیە، سه‌رۆكیش به‌زۆرینەی رەها (50 +1) و بە دەنگدانی ئاشكرا هەڵده‌بژێردرێت، هەریەک لە سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی دەتوانن پۆستی حكومی و حزبیشیان پێكەوە هەبێت.
 



PM:05:12:08/05/2019