لە راپەڕین چەند رۆژێک کارەبا دەبڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕین ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییانی دەڤەری ڕاپەڕین (بیتوێن - پشدەر) بڵاو دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕین ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ ی ئایار لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێتەوە "هاووڵاتییانی دەڤەری ڕاپەڕین (بیتوێن - پشدەر) ئاگادار دەکەینەوە کە لە ڕۆژی پێنجشەمەوە 5/9/2019 بۆماوەی چەند ڕۆژێک کارەبا بەگشتی لەناوچەکەمان دەکوژێتەوە لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ تاکو 6ی ئێوارە".

ڕوونیشکراوەتەوە، کوژاندنەوەی کارەبا بەهۆی کارکردن لە بەشی چاکسازی هێڵەکانی پەستان بەرزی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەهێڵەکانی 132 کەیڤی نێوان چواڕقوڕنە و دوکان دەبێت، بەمەبەستی چاکسازیکردن لەو هێڵانەدا.

ئەوەش خراوەتە روو کە کارەبای فەرمانگەکان و بیری ئاوەکانیش نابێت، کاتی کوژاندنەوەی کارەباش دیار نییە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ دەبێت.



PM:09:24:08/05/2019