شه‌وی رابردووله گوندی بۆسكێن سه‌ر به قه‌زای ڕانیه مامۆستایه‌ك به‌ناوی ( س . م . خ ) له‌دایكبووی ساڵی 1985، كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی گوندی بۆسكێن بوو، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به‌ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویکردۆتەوە کە "به وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، مامۆستاكه چووه بۆ سه‌ربان ده‌ستكاری سێڵه‌ی سه‌ته‌لایتی ماڵه‌وه بكات تا كه‌ناڵه‌كان بێنێته‌وه، به‌ڵام پاش ده‌ستكاریكردنی سێڵه‌كه كاره‌با گرتوویه‌تی و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه".
دوای گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری رانیه و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.