ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەغداو کوردستانی نەوەی نوێ داوا دەکەن ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌یش كه له‌م كه‌یسه تێوه‌گلاون، لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن. سەرۆکی فراکسیۆنەکەشیان لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت "ئێمە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ئاگامان لەو دۆسیەیە نییە".
لە راگەیاندراوێکدا بەناوی فراکسیۆنی نەوەی نوی لەهەردوو پەرلەمانی عێراق و کوردستان کە بۆ " سپی " نێردراوە، تیایدا هاتووە "دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ددانپێدانانی چه‌ند كه‌سێكی نزیك له سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەم راگەیاندراوە بۆ رایگشتی بە پێویست دەزانین:
یەکەم: ئێمە له هه‌ردو فراكسیۆنی "نه‌وه‌ی نوێ" له په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق، داواده‌كه‌ین له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌دا، دادگا سه‌روه‌ر بێت و رێكاری یاسایی خۆی بگرێته‌به‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌یش كه له‌م كه‌یسه تێوه‌گلاون، لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
دووەم: ئێمه شانازیی به ره‌وشتبه‌رزیی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو فراكسیۆن ده‌كه‌ین و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه مۆنتاژكردنی ده‌نگیی و وێنه‌ی ڤیدیۆیی دروستكراو به به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریی و ده‌ستبردن بۆ ژیانی تایبه‌تیی كه‌سایه‌تییه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانمان، وه‌كچۆن پێشتر پارله‌مانتاره ئازاكانمانی په‌شیمان نه‌كردوه‌ته‌وه له هه‌ڵوێسته ئازاكانیان، به هه‌مانشێوه له داهاتویشدا درێژه به هه‌ڵوێسته بوێره‌كانمان ده‌ده‌ین."
لە راگەیەندراوەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دوو فراكسیۆن به یه‌كڕیزیی ده‌مێنینه‌وه.
سپی.،
پەیوەندی کرد بە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەنی نوێ، د. کازم فاروق لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە ئەوە رای فراکسیۆنی نەوەی نوێی لەپەرلەمانی کوردستان لەگەڵدا نییە.
دەربارەی ژمارەی ئەو ئەندامانەی کە لەگەڵ ئەو بەیاننامەیەدا نین، د. کازم وتی " هەریەک لە سیپان سالم و مژدە مەحمود و کاوە عەبدولقادر حەسەن، لەگەڵ ئەو بەیاننامەیەدا نین".