مەحموود سەنگاوی: ڕێگە نادەم غەدر لە کوڕەکەم بکرێت

مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاندیدکردنی کوڕەکەی بۆ پۆستی وەزیری پلاندانانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت "ڕێگە نادەم غەدری لێ بکرێت".

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بڵاویکردۆتەوە، مەحموود سەنگاوی، هەواڵی ماڵپەڕێکی لەبارەی ناوهێنانی باڵەکانی یەکێتی ڕەتکردووەتەوە و دڵنیایی خۆی لەوە دەربڕیوە کە یەکێتی بۆ کابینەی نوێی حکوومەت کەسانی بە ئەزموون دەنێرێت.

سەنگاوی داوای کردووە کە کاندیدی پۆستەکانی حکوومەتی هەرێم پاش ئەوەی بە سەرجەم فلتەرەکاندا تێپەڕ دەبن، بە دەنگدان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا ھەڵببژێردرێن  و دەڵێت "ھەر کەسێکیش بۆ ھەر پۆستێک خۆی کاندید بکات، ئازادە".

لەڕاگەیەندراوەدا ئەوەیئاشکراکردووە کە کاروانی کوڕی بۆ پۆستی وەزیری پلاندانانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کردووە و پشتیوانی لێ دەکات و دەڵێت "ڕێگە بە غەدر لێکردنی نادەم وەک ھەر کادرێکی دیکەی یەکێتی".


PM:05:14:14/05/2019