وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی رایگەیاند " لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کابینەی نۆیەم پێکدێت و رەنگە پڕۆسەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم دوابکەوێت".
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی راگه‌یاندووە '' 15ی مانگ دوا رۆژ بوو بۆ پێشکەشکردنی كاندیدی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لەماوەی ھەفتەیەکدا پێداوچوونەوە بە ناوەکان دەکرێت و، دواتر له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و، دواتر پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم ده‌ستپێده‌كات و، رەنگە دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت''.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم هۆکاری دواکەوتنی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێمی ئاشکرا نەکردووە.
ئەو راشیگەیاند: ''دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێم، سه‌رۆكی هه‌رێم کاندیدی دەستنیشانکراو رادەسپێرێت بۆ پێهكێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، سه‌رۆكی حكومه‌ت ماوه‌ی یه‌ك مانگی له‌به‌رده‌سته و ده‌كرێت زووتریش كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت و به بۆچوونی ئێمه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م پێكدێت''.
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان و ناوەندی سیاسی پێشبینی دەکات، سەرۆکی هەرێم سەرەتا دەستبەکاربێت و پاشان سەرۆکی کابینەی نوێ و کابینەکەی دەستبەکاربکەن.