کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەم خولەی پەرلەمان داوای پێکهێنانی لیژنەی مادەی ۱٤۰ی کردووە.
کاوە محەمەد لە نوسینێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە دەڵێت: لەسەرەتای ئەم خولەی پەرلەمانی عیراقدا رێک لە(٢٠١٨/١١/١٢)، بە موداخەلە و بە داواکاریی نووسراو و رەسمی و بە ھاوپێچی (٥٣) ٸیمزاوە، داوام لەسەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد کە بە پێی مادەی (٧١)ی پەیڕەوی ناوخۆ, لیژنەی مادەی (١٤٠) پێکبھێنرێت.
کاوە محەمەد دەڵێت : وەڵامی ئەوکاتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان ئەوەبوو کە با جارێ لیژنە ھەمیشەییەکان پێکبھێنین، دواتر ھی مادەی ١٤٠یش پێکدەھێنین، بۆیە لەدانیشتنی ٸەمڕۆی پەرلەماندا لەموداخەلەیەکدا سەرەڕای باسکردنی کێشە و گرژییەکانی خانەقین و پەلکانە و کەرکوک پێکھێنانی لیژنەکەم بەبیر سەرۆکی پەرلەمان ھێنایەوە و لەوەڵامدا وتی داواکارییەک بە کۆمەڵێک ئیمزاوە پێشکەش بکە وتم پێشتر پێشکەشمکردووە و لەدانیشتنی داھاتوودا دەیخەمەوە بەردەستتان".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "بەڵام دوای موداخەلەکەی من ھەندێ پەرلەمانتاری دیکە چوونە لای سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بۆ ئەو پرسە قسەیان لەگەڵ کردن کە بە ناوی ئەوانەوە ئەو داواکارییە پێشکەش بە سەرۆکایەتی بکرێت و ئیتر بە ئیمزای ئەوانیش پێشکەشکرا".