ئەنجومەنی باڵای فەتوا هۆشداری دەداتە مامۆستایانی ئاینی

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان داوا لە ماموستایانی‌ ئاینی دەكات لە پرسەكانی‌ ئاینی ئیسلام، "خۆیان نەكەنە كەرەستەیەكی هەرزانی هەندێك لە دەزگا ڕاگەیاندنەكان".

ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە: لەسەرەتای مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە پرسی باڵا پۆشی ورژێنراوە، لە كاتێكدا پرسی باڵا پۆشی‌و داپۆشینی پرچ‌و جەستە لەلایەن ئافرەتانەوە بابەتێكی جێگیرەو لە ئایندا بە ئاشكراو بێ‌ دو دڵی زانراوە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە دەزگاكانی راگەیاندن كە ورژاندنی ئەم بابەتە هەستیارانە پێچەوانەی دەستورو یاسا بەكارەكانەو دەبێتە هۆی تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی بۆیە ئێمە وەك هەستان بەبەرپرسیارەتی ئاینی خۆمان لەكاتی دووبارەبونەوە ئەو حاڵەتانە ناچار دەبین پەنا ببەین بۆ دادگا و یاسا بۆ ڕاگرتن و سزادانی ئەو ڕاگەیاندنانە.





PM:01:16:19/05/2019