بارانی بەخوڕ و تەرزە دەستی پێكرد

لە شاری سلێمانی و دەوروبەری باران بارینی بەخوڕ دەستیپێكرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

كەمێك لەمەوبەر بارانی بەخوڕ و هەورە بروسكە بە چڕی لە دەوروبەری سلێمانی و ناو شار دەستپێكرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئەمڕۆ كەشناسی لە راگەیاندنێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینی باران بارین دەكرێت لە پاش نیوەڕۆ و لە كاتی شەودا بۆ ناوچە سنووریەكانی پارێزگای هەولێر دەكات، بە تایبەتی ناوچە شاخاویەكانی سۆران و حاجی ئۆمەران و سۆران و مێرگەسوور.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە لە سلێمانیش ئەگەری باران بارین و هەورە بروسكە هەیە.

كەشناسی ئەوەش دەخاتەروو كە سبەی دوو شەممە، پلەكانی گەرما بە نزیكەی ( ٢-٥ ) پلە نزم دەبێتەوە ئەم نزم بوونەوەیە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوامی دەبێت.



PM:02:37:19/05/2019