میسر...تەقینەوەیەك كاروانێكی گەشتیارانی کردە ئامانج

تەقینەوەیەك كاروانێكی گەشتیارانی لەنزیك هەڕەمەكانی میسر كردە ئامانج و ژمارەیەک برینداری لێكەوتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە میسر رایگەیاند: ئەمڕۆ 19ی ئایاری 2019، تەقینەوەیەك كاروانێكی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لەبەردەم مۆزەخانەی نوێ لەنزیك هەڕەمەكانی پارێزگای جیزەی نزیك قاهیرەی پایتەختی كردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە 17 كەس بریندار بوون.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشکراکرد "لەنێو بریندراكاندا 10 هاووڵاتی میسری و 7 هاووڵاتی باشوری ئەفریقا هەن". 


PM:05:50:19/05/2019