ڤیدیۆ.. هەورە بروسكە لەشاخی پیرەمەگرونی دا

‌ڤیدیۆکە هاولآتی، سێبور مێرگەپانی بۆ سپی ناردووە

پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ یەكشەممە ١٩ی ئایار، لەگەڵ بارینی بەخوڕ لە چەندان شوێنی هەرێم و بەتایبەتی لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، لە دیوی مێرگەپان هەورە بروسكە لە شاخی پیرەمەگرون دەدات.

لە ڤیدیۆکەدا ساتی برووسکەکە پێشاندەدات کە لە شاخەکە دەدات، خۆشبەختانە ئەو شوێنەی هەورە برووسکەکە لێیداوە دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوونەوە.

شاخی پیرەمەگروون کەوتۆتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی یەوە،کە بەرزی یەکەی دەگاتە 2624 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە کۆمەڵێک ئەشکەووتی دێرینی تیا هەڵکەوتووە کە سەردەمانێک بووە بریتی بووە لە ماڵ و دیوەخانی کورد بلە کۆندا و لەسەردەمی شۆڕشیشدا سەنگەرو پەناگەی پێشمەرگە بووە




PM:06:30:19/05/2019