د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک دەستگیرکرا

د، نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کەمێک لەمەوبەر لە فڕۆکەخانەی بەیروت دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لە زیاتر لە سەرچاوەیەکەوە دەستی کەوتووە، دەستگیرکردنی د. نەجمەدین کەریم لەسەر داوای حکومەتی عێراق بووە.

دەستگیرکردنەکە کەمێک لەمەوپێش لە فڕۆکەخانەی بەیروت بووە لە کاتی سەفەرکردندا.

باڵوێزخانەی عێراق لە بەیروت بەدوای رووداوەکە چووە.

نەجمەدین کەریم لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە لە پۆستی پارێزگاریی کەرکوک لابراو لە هەولێر نیشتەجێ بوو، ناوبەناو حکومەتی بەغداو دادگاکانی عێراق داوای دەستگیرکردن و دادگاییکردنیان دەکرد.



PM:10:46:21/05/2019