کۆمپانیای فەیسبووک ئەمڕۆ ٢٣ ی ئایار رایگەیاند" لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و شوبات و ئازاری ٢٠١٩دا واتە لەماوەی سێ مانگدا، ٢ ملیار و ٢ ملیۆن ئەکاونتی ساختە سڕاونەتەوە.
ئەو ژمارەیەی سڕاونەتەوە کەمێک کەمترە لەو ژمارەی ئەکاونتانەی کە مانگانە ئاکتیڤن، کە ٢ملیارو ٣٨٠ ملیۆنە، ساڵی ٢٠١٨ش لە دوا سێ مانگدا فەیسبووک ١ ملیارو ٢ ملیۆنی ئەکاونتی ساختەی سڕیوە.
سڕینەوەی ئەو ئەکاونتانەی فەیسبووک تەنها ئەکاونتی ساختەی نەگرتۆتەوە، بەڵکو ئەو ئەکاونتانەش دەگرێتەوە کە بازاڕی بۆ مادەی تلیاک و توندتیژی دەکەن.