دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند" رەنگە پێویست بكات هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەین'.
دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێکدا لە کۆکشی سپی ڕیگەیاند:" لەو كاتەوەی لە رێكەوتنی ئەتۆمی كشاوینەتەوە، ئێران روبەروی گیروگرفتی زیاتر بوەتەوە".
ترەمپ لە بارەی كێشەکانیان لەگەڵ كۆمپانیای هواوی چینی، دەڵێت " هواوی كۆمپانیایەكی مەترسیداری جدییە لەبواری ئەمنی و سەربازی و راشیگەیاند، دەكرێت گفتوگۆی بازرگانی لەگەڵ چین ئەنجامبدەین".
لەدوای توندبوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، رۆژ تێناپەڕیت رووداوێکی نوێ، یان بەرپرسانی هەردوو ولآت لێدوان لەسەر ئەو پرسە هەستیارە نەدەن.