دانانی پێوەری زیرەکی كاره‌با لەپارێزگاکانی ھەرێم دەستپێدەکات

لەچەند رۆژی داھاتوودا پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەک لەکارگەو شوێنە پیشەسازییەکانی سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بڕیارە لە 10 رۆژی داھاتوودا پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا لەکارگە و شوێنە پیشەسازییەکانی بازیان دەستپێبکات.

وتیشی: دواتریش پڕۆژەی گەورەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ سەرجەم بەشداربووانی کارەبا کە ھاووڵاتیانن لەپارێزگاکانی ھەرێم دەستپێدەکات، دەبێت یەک مانگ پێش دەستپێکردنی پڕۆژەکە رووپێوییەک ئەنجام بدرێت.

روونیشیكردەوە، دانانی پێوەری زیرەک بۆ بەشداربووانی ھاووڵاتیان، کێشەی کەمی کارەبا چارەسەر دەکات و بەفیڕۆدان و سەرپێچییەکان ناھێڵێت کۆنتڕۆڵی کێشەو گرفتەکانی کارەبا دەکات.



PM:04:40:25/05/2019