لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە کێڵگەکانی مین لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی مین و تەقەمەنی لە دھۆک و هاوڕێیەکی بە سەختی برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە نزیک گوندی گەلەکای سەر بە دێرەلووک لە قەزای ئامێدی روویداو بەوبۆیەوە کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی مین و تەقەمەنی لە دھۆک بە ناوی"نەزیف موحسن" لەگەڵ هاوڕێکەی بە ناوی "کەفرین عادل" برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان کارمەندەکە لە کاتی تەقینەوەکە لە کاردا نەبووە، قاچێکی لەدەستداوە لە ئێستاشدا رەوشی تەندروستی ناجێگیرە و مینەکەش مینێکی چێندراوی سەردەمی رژێمی بەعس بووە کە پێیاندا تەقیوەتەوە.