هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێت

بڕیارە لە رۆژانی تاقیكردنەوەی خوێندكاران لە هەرێمی كوردستان هێڵەكانی ئینتەرنێت  بۆ ماوەی سێ کاتژمێر رابگیرێت.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەسبەینێ یەکشەممەوە ٢٦ی ئایار و  ڕۆژانی تاقیكردنەوەی خوێندکاران، هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتژمێر7ی بەیانییەوە بۆ كاتژمێر10ی بەیانی ڕادەگیرێت.

راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەیە بۆ رێگریکردن لە هەر هەولێکی قۆپیەکردن لەلایەن خوێندكارانەوە.



PM:11:29:25/05/2019