سەفین دزەیی: تا ئێستا بڕیار لەبارەی ڕۆژانی پشووی فەرمی نەدراوە

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕوونكردنەوە دەدات.

وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە "تا ئێستا بڕیار لەبارەی ڕۆژانی پشووی فەرمی جەژن نەدراوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە بەگوێرەی پێشبینی فەلەكناسە عەرەبی و جیهانیەكان ڕۆژی سێشەممەی ھەفتەی داھاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.



PM:03:01:26/05/2019